٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەوزاد رەمزی قەزاز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەوزاد رەمزی قەزاز کرد و رایگەیاند "زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و عەمیدی فڕۆكەوانی خانەنشین كاك نەوزاد رەمزی قەزازم پێگەیشت كە تێكۆشەرێكی بەهەڵوێست و دڵسۆزی كوردایەتی و دۆستی نزیكی خۆم بوو و یەكەم فڕۆكەوان و یەك لەو ئەفسەرە نیشتمانپەروەرانە بوو كە هەر زوو هاتە ریزی شۆڕش و رێكخستنەكانەوە و بە دریژای تەمەنی خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەكەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات كردووە".

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی نەوزاد رەمزی قەزاز

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەوزاد رەمزی قەزاز
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و عەمیدی فڕۆكەوانی خانەنشین كاك نەوزاد رەمزی قەزازم پێگەیشت كە تێكۆشەرێكی بەهەڵوێست و دڵسۆزی كوردایەتی و دۆستی نزیكی خۆم بوو و یەكەم فڕۆكەوان و یەك لەو ئەفسەرە نیشتمانپەروەرانە بوو كە هەر زوو هاتە ریزی شۆڕش و رێكخستنەكانەوە و بە دریژای تەمەنی خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەكەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات كردووە و تا دواجار بەهۆی نەخوشییەوە لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كرد.
بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم و هاوسۆزی خەمتانم. لە خوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون


مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار