٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی: ''پێشەوا قازی، ئێمە لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەی تەسلیمی بارزانیتان كردووە، ئەمڕۆ سەربەرز و سەرفیرازین''؛ ڤیدیۆیی

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  له‌ مەراسیمی دەرچوونی 201 ئەفسەری كچ لە خولی بیست و یەكی ئاكادیمیای سەربازیی زاخۆدا (سه‌رۆك بارزانی) رایگەیاند، ناوی پێشمەرگە جێگەی شانازییە لە سەرتاسەری جیهان و جیهان شانازی بە كوڕ و كچانی پێشمەرگە دەكات. هاوكات باسی لە ساڵیادی شەهیدكردنی (پێشەوا قازی) كرد و گوتی: "پێشەوا دەڵێین ئێمە لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەی تەسلیمی بارزانیتان كردووە، ئەمڕۆ سەربەرز و سەرفیرازین".

ئه‌مڕ چوارشەممە 30ـی 3ـی 2016، بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەراسیمی دەرچوونی 201 ئەفسەری كچ لە خولی بیست و یەكی ئاكادیمیای سەربازیی زاخۆ بەڕێوە چوو.

لەم مەراسمیەدا كە بە ئامادەبوونی كۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی و ئیداری و جەماوەری شاری زاخۆ ئامادە بوون، دوای بەخشینی بڕوانامە و سوێندی سەربازی بۆ ئەفسەرانی كچ، (سەرۆك بارزانی) وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بە قوربانیدان و ئازایەتی پێشمەرگە كرد و رایگەیاند، ناوی پێشمەرگە جێگەی شانازییە لە سەرتاسەری جیهان و جیهان شانازی بە كوڕ و كچانی پێشمەرگە دەكات.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایكرن و دەستخۆشیكردن لە كچە ئەفسەرەكان و مامۆستا و سەرپەرشتیارانی ئەكادیمیای سەربازی زاخۆ، هێمای بە قوربانیدان و شۆڕشگێڕیی شاری زاخۆ كرد و ڕایگەیاند زاخۆ شایەنی هەموو جۆرە خزمەتێكە و لانكەی بەرخودانە.

(سەرۆك بارزانی) لە درێژەی وتەكەیدا باسی شەڕی دژی داعشی كرد و گوتی "لە شەڕی دژی داعشدا پێشمەرگە كوڕ و كچەكان ئازایەتیی خۆیان بۆ جیهان سەلماند و، جێی شانازییە ناوی پێشمەرگە لە سەرتاسەری جیهان بووەتە ناوێكی پیرۆز و هێمای بەرخودان و شكاندنی ئستورەی داعش".

(سەرۆك بارزانی) سەبارەت بە ئەركی كچان و كوڕان لە بەرگریكردن لە نیشتیمان، جەختی لەوە كردەوە، كە جیاوازی لەنێوان پێشمەرگەی كوڕ و كچدا نییە و لە شەڕی دژی داعشدا سەلماندییان، كوردستان لە هەموو شتێك بەنرختر و شیرنترە.

لە كۆتایی وتەكەیدا (سەرۆك بارزانی) باسی لە ساڵیادی شەهیدكردنی (پێشەوا قازی) كرد و گوتی: "پێشەوا دەڵێین ئێمە لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەی تەسلیمی بارزانیتان كردووە، ئەمڕۆ سەربەرز و سەرفیرازین".

هەر لەم مەراسیمەدا (سەرۆك بارزانی) خەڵاتی بەخشیە ئەفسەرانی كچی یەكەم و دووەم و سێیەمی خولەكە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار