٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕەییس فەوزی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان


بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو فەوزی نەشئەت ئەلسەنەوی
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول فەوزی نەشئەت ئەلسەنەوەی ناسراو بە ڕەییس فەوزی زۆر دڵگران بووم كە لە هەندەران و لە وڵاتی ئیرلەندا چووەتە بەر دلۆڤانیی خوا. خوالێخۆشبوو لە شۆڕشی ئەیلوول و پێشمەرگایەتی و دادگای شۆڕشدا ڕۆڵی خۆی هەبووە. سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم و هاوسۆزی خەمتانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
27-3-2016

هەواڵی پەیوەندیدار