٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و بان کی مون لە کۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بان کی مون دوای ئەوەی گەیشتە هەولێر لە ئێستادا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

(بان کی مون)، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەیاوەری ھەریەک لە (جیم یۆنگ کیم) سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و (ئەحمەد محەممەد عەلی)، سەرۆکی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی لە بەغداوە گەیشتنە ھەولێر و لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازییان لێکراو لە ئێستایشدا بان کی مون لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە کۆبوونەوەدایە.

بان کی مون لە بەغدا لەمیانی پرێسکۆنفرانسێکدا دەستخۆشی بۆپێشمەرگە نارد و رایگەیاند کە پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە.

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار