٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: نابێ بۆ پرۆسەی چاکسازی چاوپۆشی لە کەس بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و دەزگە چاودێرییەكانی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی پێویستی بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی چاكسازی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو و داوایشی كرد لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان چاوپۆشی لە كەس نەكرێت و هیچ كەیس و كەسێكیش لە لێپێچینەوە و دادگاییكردن ئیستیسنا نەكرێت لە هەر پلە و پایەیەكدا بێت و سەر بە هەر هێز و لایەنێك بێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی چاكسازی و بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاكی و دەزگەی داواكاری گشتی و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئەنجوومەنی دادوەری و دەزگە چاودێرییەكانی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی چاكسازی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو و داوایشی كرد لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان چاوپۆشی لە كەس نەكرێت و هیچ كەیس و كەسێكیش لە لێپێچینەوە و دادگاییكردن ئیستیسنا نەكرێت لە هەر پلە و پایەیەكدا بێت و سەر بە هەر هێز و لایەنێك بێت و هەروەها هەنگاوەكانی چاكسازی و بەدواداچوون بۆ گەندەڵی و سەرپێچییەكان سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بگرێتەوە.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بەشداربووان ڕۆشناییان خستەسەر هەنگاوە كردارییەكانی پڕۆسەی چاكسازی و باسی ئەو كۆسپ و تەگەرانەیان كرد كە دەبنە ڕێگر لەبەردەم بەدواداچوون بۆ كەیسەكان و بڕیاری پێویست بۆ نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكان درا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار