٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەمینداری پێشووی كۆمكاری عەرەبی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەمینداری پێشووی كۆمكاری عەرەبی كرد و، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ناوچەكە و هەروەها قەیرانە قووڵەكانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیا ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕۆژی سێشەممە 15ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عەمر مووسا ئەمینداری پێشووی كۆمكاری عەرەبی و وەزیری پێشووی دەرەوەی مسر كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ناوچەكە و هەروەها قەیرانە قووڵەكانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیا ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا باس لە تاییفەگەری و هەڕەشەكانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری وڵاتان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی هزری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی ناوچەكە كرا.

گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار