سه‌رۆك بارزانی: هیچ قه‌یرانێك ناتوانێ بمانوه‌ستێنێ

دهۆك-KDP.info- له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی- دهۆك، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)، وتارێكی دا و تێیدا ئومێدی كرد زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی له دهۆك ببێت به یه‌كێك له باشترین زانكۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
(مه‌سعوود بارزانی) ئه‌مڕۆ و له مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی، سه‌نگێكی دیكه و خۆشیێكی دیكه ده‌خاته سه‌ر یاده پیرۆزه‌كانی وه‌ك له‌دایكبوونی (بارزانیی نه‌مر) و یادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی دهۆك. سپاس بۆ ئه‌وانی ڕۆڵیان له دروستكردنی ئه‌م زانكۆیه‌دا بینیوه، وه‌ك سه‌رۆكی بۆردی زانكۆ(مه‌سروور بارزانی) و سه‌رۆكی زانكۆكه و هه‌موو ئه‌وانی دی.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها ئاماژه به مێژوویه‌كی دورودرێژ له خه‌باتی گه‌لی كورد له پێناو سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا، رایگه‌یاند، له سه‌رده‌می له‌نێوبردنی زوحاكه‌وه كورد تینوی ئازادییه و ئێستایش به هیواین ئه‌و ئازادییه بێته دی.

پێشكه‌وتنی میلله‌تان له‌سه‌رده‌ستی زانا و شاره‌زایانه كه له زانكۆ وه‌به‌ر دێن، هیوامان وایه كه ئه‌م زانكۆیه‌یش ڕۆڵ له بیناكردنی ژێرخانی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه بگێڕێ. میلله‌تی ئێمه زیندووه، چونكه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كا و خه‌بات ده‌كا هه‌روه‌ها ئاوه‌دانییش ناوه‌ستێ.
(بارزانی) جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌ڕی داعش ئه‌گه‌رچی دۆخێكی سه‌ختی بۆ ئێمه هێناوه‌ته پێش، به‌ڵام نه داعش و نه هیچ قه‌یرانێكیش نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م چاكسازی كه ده‌ستمان داوه‌تێ.






