٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، باس لە شەڕی داعش و قۆناغی دوای لەناوچوونی داعش و قەیرانی دارایی و مەترسییەكانی سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا.

ڕۆژی شەممە 12ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (سەلیم ئەلجبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆك بارزانیی لە ئەنجامی سەردانەكانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و توركیا ئاگادار كردەوە.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە شەڕی داعش و قۆناغی دوای لەناوچوونی داعش و قەیرانی دارایی و مەترسییەكانی سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار