٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بارزانی لەمیونشن راشكاوانە پێی راگەیاندن کە لەکاتی خۆیدا ریفراندۆم ئەنجام دەدەین"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (فەلاح مستەفا) رایگەیاند کە (سەرۆک بارزانی) راشکاوانە لەو کۆبوونەوانەی لە میونشن ئەنجامی دان، پێی راگەیاندن لە كاتی خۆی ریفراندۆم ئەنجام دەدرێ.

(فه‌لاح مسته‌فا)، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، ته‌واوی سەرکردە و نوێنەرانی ئه‌و وڵاتانه‌ی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه‌، بەڵێنی وڵاته‌كانیان بۆ هاوكاریکردنی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا، (سەرۆک بارزانی) راشكاوانه‌ پێی راگه‌یاندن‌، له‌كاتی خۆی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

فەلاح مستەفا، گوتیشی: "سەردانەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە میونشن و ئەو كۆبوونەوە دوو قۆڵیانەی كە لە کۆنفرانسەکە ئەنجامیدان لەگەڵ ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی جیھان وڵاتانی جیھان، دەرفەتێك بوو كە ئەو بارودۆخەی لە ھەرێمی كوردستاندا ھەیە بیخاتەڕوو، لە ھەمانكاتدا داوای ھاوكاریی و پشتیوانیی بكات بۆ ئەو قەیرانانەی كە رووبەڕووی ھەرێمی كوردستان بووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "ھەموو ئەو لایەنانە راستەوخۆ لە جەنابی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رەوشەكەیان بیست و پێویستییەكانی ھەرێمی كوردستانیان زانی بەڵێنیاندا كە ھاوكارمانبن، بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر ئەو كێشانە و تا ھەرێمی كوردستان سەركەوتوو بێت لە بەرامبەر ئەو قەیرانانە".

فەلاح مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "قوربانیدان و خۆڕاگریی پێشمەرگە جێگای ستاییشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بەڵام ئێمە پترمان دەوێت وەك ھاوكاریی سەربازیی و خەرجییەكانی پێشمەرگە پێویستییەكی ھەنوكەییە، ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و ئاوارە كە لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، مایەی ئەوەیە نەك ستایش و پێزانینی ھەبێت بەڵكوو بێتە پێش بۆ ئەوەی ئەو بارگرانییەی سەر ھەرێمی كوردستان كەمبكاتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار