٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

باڵیۆزی بەریتانیا: ئامادەین یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەین لە تێپەڕاندنی قەیرانەكە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند كە لە ڕێگەی ڕاوێژ و ناردنی تیمی تەكنیكیی پسپۆڕەوە، یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدات لە تێپەڕاندنی قەیرانەكە.

ئەم ئامادەییەی باڵیۆزی بەریتانیا(فرانك بەیكەر)، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 2ـی 2016ـدا (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەلاحەدین ساز درا.

لە دیدارەكەدا باس لە كۆنفڕانسی ئاساییشی میونشن 2016 و دیدار و چالاكییەكانی (سەرۆك بارزانی) لەو كۆنفڕانسە و ئەنجامەكانی كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی قەیرانی داراییی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەكردنی قەیرانەكە ئاڵوگۆڕ كرا و، باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند كە لە ڕێگەی ڕاوێژ و ناردنی تیمی تەكنیكیی پسپۆڕ یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدات لە تێپەڕاندنی قەیرانەكە.

هەر لەم دیدارەدا باس لە دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و عێراق و شەڕی داعش كرا و، هەروەها ئامادەكارییەكانی ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش تاوتوو كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار