سەرۆک بارزانی لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا و وەزیری بەرگریی فەرەنسا کۆ بووەوە

ئەڵمانیا-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2016 لە ئەڵمانیایە، نیوەڕۆی رۆژی هەینی 12-2-2016 لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا کۆ بووەوە.
کۆبوونەوەکە لە سهعات 12:15 خولەک دەستی پێکرد و نیو سهعاتی خایاند، دواتر 15 خولەک پشوو درا و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نیوسهعات لەگەڵ (جۆن ئیێڤ لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری کۆ بووەوە.




