سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی 2ـی 2016، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ئاساییشی میونیخ 2016، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ كەوت.
لە چوارچێوەی كۆنفڕانسەكەدا، (سەرۆك بارزانی) بەشداری پانێڵێكی تایبەت دەبێت لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەی تیرۆر و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و، هەروەها بارودۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان. وا بڕیارە لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەدا، (سەرۆك بارزانی) دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی وڵاتان و كەسایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا هەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، لەم سەردانەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم (فوئاد حوسێن) و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم (فەلاح مستەفا)، یاوەری (سەرۆك بارزانی)ـن.




