سەرۆک بارزانی چەند بڕیارێکی لەبارەی چاکسازی لەناو حکوومەت ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10ـی شوباتی 2016، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارێکی دەرکرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بڕیار
پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره(1)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو، و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارماندا به:
1. ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه له‌م بوارنه‌ی خواره‌وه:
ا. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت.
ب. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو.
ج. پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه.
د. پێداچوونه‌وه به میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه و دامه‌زراوه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌یان.
هـ. پێداچوونه‌وه به گشت زه‌ویه كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزارییەكان و ڕێكخستنه‌وه‌یان و لادانی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر موڵكی گشتی.
و. پێداچوونه‌وه به گشت موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست یان گرێبه‌ستی بانه‌وانی یان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان دراون به هاووڵاتیان و، ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه و زه‌وی و باڵه‌خانه‌كان و گشت كرێیه‌كانی حكومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی باری ئابوری.
ز. پێداچوونه‌وه به گشت ئه‌و خانوو و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به كرێ گیراون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌یان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان.
ح. پێداچوونه‌وه به خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی.
گ. پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم.
ی. پێداچوونه‌وه به سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم.
2. ئەو كۆمپانیانەی كە بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەرك و چالاكییەكانیاندا سەركەوتوو بوونە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو داوایان لێ بكرێت كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و یارمەتیدانی دۆخی ئابووریی هەرێم بەشێك لە سوودەكانیان پێشكەشی گەنجینەی حكوومەت بكەن.
3. ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم.
4. بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ئەو بڕیارە بە فەرمانی هەرێمی لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كە كاره‌كانی به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو ئه‌نجام ده‌دات، و ئه‌نجامی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.
مسعود بارزانی
سەر‌ۆكی هه‌رێمی كوردستان
10ـی 2ـی 2016




