٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی و پارێزگاری نەینەوا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكەیان تاوتوو كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی نێوان (سەرۆك بارزانی) و پارێزگاری نەینەوادا،باس لە ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆسەی ئازادسازیی مووسڵ كرا و، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دیموگرافیی پارێزگای نەینەوا، ئەوە دووپات كرایەوە كە، پێویستە ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە ببێتە هۆی ئارامی و ئۆقرەیی دانیشتووانی پارێزگاكە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 1ـی 2016، لە سەڵاحەددین پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا (نوفل حەمادی سوڵتان عاگوب) كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و ڕەوشی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە پارێزگاكانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها پارێزگاری مووسڵ پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی) لە سەركردایەتیكردنی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و چارەكردنی كێشەی پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق و ڕایگەیاند، كەسایەتی و كاریگەریی (سەرۆك بارزانی) بووەتە جێگەی متمانەی خەڵكی ناوچەكە، بە تایبەتی دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا.

هەر لەم دیدارەدا باس لە ئامادەكارییەكان بۆ ئازادسازیی مووسڵ كرا و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دیمۆگرافیی پارێزگای نەینەوا، ئەوە دووپات كرایەوە كە بەر لە دەستپێكی ئازادكردنی مووسڵ و هەروەها دوای ئازادكردنی، پێویستە ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە ببێتە هۆی ئارامی و ئۆقرەیی دانیشتووانی نەینەوا بە شێوەیەك كە چیتر نەهامەتی و كارەسات بۆ پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوا دووبارە نەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار