٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info
پێشوازی سه‌رۆك بارزانی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق.ئه‌مڕۆ.

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا و پارێزگاكانی تری عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی شاری مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی كرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 20ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك باكێر باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا و پارێزگاكانی تری عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی شاری مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی كرایەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی قەیرانی ئابووری و ڕێگەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە و هەروەها كێشە و قەیرانە سیاسی و تاییفییەكانی عێراق و ئاشتەوایی نیشتیمانی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار