سەرۆك بارزانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ مەحموود شێخ كاوە حەفیدزادە دەكات

برای بەڕێز كاك (شێخ مەحموود شێخ كاوە حەفیدزادە)
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (تەڵاخان)، هاوسەری (شێخ لەتیفی حەفید)ـمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی بەڕێزی (حەفیدزادە) و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانتان ڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانم.
لە پەروەردگاری مەزن داواكارم سەبووریی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 1ـی 2016




