٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: كۆچی دواییی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان، هه‌موومانی خه‌مبار كرد

سەرچاوە: KDP.info
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (كه‌ریم كابان) كه‌ ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی لێ كردین.ئه‌رشیڤ.

هه‌ولێر-KDP.info-  بە بۆنەی کۆچی دواییی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، مامۆستا (کەریم کابان)، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا کەریم کابان
هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی ناوداری کوردستان مامۆستا کەریم کابان هەموومانی خەمبار کرد. ئەو هونەرمەندە نیشتیمانپەروەرە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی هونەری کوردستان تەرخان کرد و بەرهەمێکی زۆری پێشکەشی گەلەکەمان کرد و جێ دەستی دیارە و کۆچی دواییشی کەلێنێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و هەوادارانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و له‌ پەروەردگاری مەزن داواكارم سه‌بووریی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە به‌ر دلۆڤانیی خۆی.
انا للە وانا الیە راجعون


مه‌سعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
14ـی1ـی2016

هەواڵی پەیوەندیدار