٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

کۆنسووڵی ئیتالیا، ستایشی كولتووری پێكەوەژیان و پاراستنی پێكهاتەكان لە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info
دیداری سەرۆکی ەهرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسسوڵی نوێی ئیتالیا. ئەمڕۆ

هەولێر-KDP.info-  کۆنسووڵی نوێی ئیتالیا لە هەولێر، ستایشی كولتووری پێكەوەژیان و ژیانی دیموكراسی و پاراستنی پێكهاتەكان لە هەرێمی کوردستان و، هەروەها یارمەتیدانی ئاوارە و لێقەوماوانی کرد.


ئەم ستایشکردنەی خاتوو (ئەلێساندرا دی پیپۆ) كۆنسووڵی نوێی ئیتالیا لە هەولێر، لەو دیدارەدا بوو کە ئەمڕۆ دووشەممە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵیدا سازی دابوو.
لە دیدارەكەدا كە (كارمێلۆ فیكاڕا) كۆنسووڵی پێشووی ئیتالیا لە هەولێر ئامادە بوو، كۆنسووڵی نوێی ئیتالیا كە بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی (سەرۆك بارزانی) كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بەو دیدارە و دەستپێكردنی ئەرك و كاری لە هەرێمی كوردستان نیشان دا. باسیشی لەوە كرد كە كوردستان بۆ گەل و حكوومەتی ئیتالیا بایەخێكی تایبەتی هەیە و هەموو هەوڵێكیش دەدا بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان باشتر  بكات و بەرەو پێشەوەی ببات.
هەر لەم دیدارەدا كۆنسووڵی پێشووی ئیتالیا لە هەولێر ڕایگەیاند، كە گەل و حكوومەتی ئیتالیا بە تەواوی ئاگاداری هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) و خەڵكی كوردستانن بۆ تێپەڕاندنی تەحەدیات و هەڕەشەكان و، ستایشی كولتووری پێكەوەژیان و ژیانی دیموكراسی و پاراستنی پێكهاتەكان و یارمەتیدانی ئاوارە و لێقەوماوان دەكەن. هەروەها باسی لە ماوەی كاركردن و ئەزموونی خۆی كرد لە هەرێمی كوردستان و ناسینی (سەرۆك بارزانی) بە شەرەفێكی گەورە لە قەڵەم دا.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسووڵی نوێ و پێشووی ئیتالیا خواست و، سوپاسی گەل و حكوومەتی ئیتالیای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوون و، سەردانی بەرپرسە باڵاكانی ئیتالیا هەر لە دەستپێكی شەڕی تیرۆریستان هەتا ئێستا ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ دۆستایەتی نێوان هەر دوو گەلی كوردستان و ئیتالیا و، گەلی كوردستان هەڵوێستی وڵاتی ئیتالیا لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە و كوردستان لەبیر ناكات.
(سەرۆك بارزانی) هەروەها هیوای خواست كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەكاندا بەرەوپێشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار