٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حاجی مه‌كی: جێ دەستی دیارە و کۆچی دواییشی کەلێنێکی گەورەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، حاجی مەکی عەبدوڵڵا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان کرد.

دەقی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حاجی مه‌كی عه‌بدوڵڵا:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەندی کۆچکردوو حاجی مەکی عەبدوڵڵا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی کوردستان کاکە حاجی مەکی عەبدوڵڵامان پێگەیشت.خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و پرسە و سەرخۆشیی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان و خزم و کەسوکارتان دەکەم.
کاک حاجی مەکی وەک هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی هونەری کوردستان تەرخان کرد و هونەری نمایشی کردە ڕێگایەک بۆ پێشاندانی مەینەتی و ئازارەکانی خۆی و گەلەکەی و بەرهەمێکی زۆری پێشکەشی گەلەکەمان کرد و جێ دەستی دیارە و کۆچی دواییشی کەلێنێکی گەورەیە. هیوادارم هاوڕێ و هاوکارانی لەسەر ڕێبازی نیشتیمانپەروەرانەی ئەو هونەرمەندە بەردەوام بن.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کاک حاجی مەکی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببخەشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مه‌سعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار