سهرۆك بارزانی بۆ سهركردایهتی ئهنهكهسه..ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە

ههولێر-KDP.info- (سهرۆك بارزانی) پەیامێكی سوپاسگوزاریی بۆ سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دا نارد و له پهیامهكهدا رایگهیاند كه، "سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو كورد بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەكەم."
دهقی پهیامی (سهرۆك بارزانی):
بەڕێزان لە سەركردایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا
سڵاوێكی گەرم..
وەك هاووڵاتییەكی كورد زۆر بەوە دڵخۆشم كە كادیر و ئەندام و لایەنگر و هەوادارانتان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز ڕاگرت. جێگەی دەستخۆشییە كە سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو كورد بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەكەم.
ڕەفتاری ئەو لایەنە لەدژی كورد جێگەی شەرمەزارییە و لە ڕاستیدا داگیركارانیش ئەو كارەیان نەكردووە ئەوەی ئەو لایەنە دەرهەق بە ئاڵای كوردستان دەیكات و دواجاریش شەرمەزاری و پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە.
مهسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 12ـی 2015




