٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) به‌ ئێزدیان ڕاده‌گه‌یێنێ، ئازادکردنەوەی شنگال شیاوترین پیرۆزباییە بۆ خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و سەراسەری دنیا و ساڕێژی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانەیە.

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
خۆشحاڵم كە ئەمساڵ لەکاتێکدا جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆز دەکەین کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، ئازادکردنەوەی شنگالیان وەک دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزدی و گەلی کوردستان کردووە. ئازادکردنەوەی شنگال شیاوترین پیرۆزباییە بۆ خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و سەراسەری دنیا و ساڕێژی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانەیە.
پەیامم بۆ خوشک و برایانی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی شنگال ئەوەیە کە ناوچەکەیان بە درێژایی مێژوو نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینیی پێكهاتە جیاوازەكان بووە و پێویستە ئەو فەرهەنگەی پێكەوەژیان قووڵتر و دەوڵەمەندتر بكرێت لە دەڤەری شنگال و هەموو كوردستان و ڕێگە نەدرێت كە بە هیچ شێوەیەك زیان بە ئاسوودەیی خەڵك و فەرهەنگی پێكەوەژیانی كوردستانیان و خەڵكی شنگال بگەیەندرێت. هەروەها هیوادارم  هەموو پێكهاتەكانی شنگال لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم كار بۆ ئەوە بكەن كە شنگال بە باشترین شێوە ئاوەدان بكرێت و هەروەها كاریش بۆ ئەوە بكرێت كە لەڕووی ئیدارییەوە ناوچەی شنگال تایبەتمەندیی خۆی هەبێت و بكرێتە پارێزگا.
لێرەوە خوشک و برایانی ئێزدی دڵنیا دەکەینەوە کە خەڵکی کوردستان پشتوپەنای ئێوەن و هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلەکەمان داببڕێت و هەموو توانامان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ ئێوەی خۆشەویست شان بە شانی گەلەی کوردستان، دەخەیەنە گەڕ.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و ساڵ لەدوای ساڵ لە سایەی کوردستانێکی ئارام و ئازاددا و به‌خێروخۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.


مه‌سعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
17ـی 12ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار