٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: با ئاڵاكەمان بپارێزین و كار بە پەیامەكانی بكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، لەبارەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە ڕاگەیاند، لەم بۆنە پیرۆزەدا پێزانینم هەیە بۆ خۆڕاگریی گەلی كوردستان و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانمان.

 لە بەرواری 17ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1945 ئاڵای کوردستان لە کۆماری کوردستان هەڵدرا، بەو هۆیەشەوە لە ساڵی 2009 پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بکرێتە رۆژی ئاڵای کوردستان.

دەقی پەیامی (سەرۆک بارزانی):

ئاڵاكەمان نیشانەی یەكدەنگی و یەكگرتوویی گەلەكەمانە و بۆ گەییشتن بە سەربەرزی و ڕزگاریی یەكجارەكی، هەموومان لەیەك سەنگەر كۆ دەكاتەوە.

لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدە سەربەرزەكانمان.
لەم بۆنە پیرۆزەدا پێزانینم هەیە بۆ خۆڕاگریی گەلی كوردستان و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانمان.
ئاڵاكەمان نیشانەی یەكدەنگی و یەكگرتوویی گەلەكەمانە و بۆ گەییشتن بە سەربەرزی و ڕزگاریی یەكجارەكی، هەموومان لەیەك سەنگەر كۆ دەكاتەوە. هەر بۆیەش بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ئاڵایەیە ڕۆڵەكانمان لە بەرەكانی شەڕ گیان دەبەخشن و شەهید دەبن.
ڕەنگ و هێما و سیمبوڵەكانی ئاڵای كوردستان پێناسەی ئاشتی و ئازادیخوازی و كۆڵنەدانی گەلەكەمانە، ئەو بەها بەرزانەی سەركردە نەمرەكانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشت و، ئەركی ئێمەیشە بیپارێزین و بیدەینە دەستی نەوەی نوێ.
با ئاڵاكەمان بپارێزین و كار بە پەیامەكانی بكەین. ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پیرۆز بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار