ئاستی ههماههنگی نیوان پێشمهرگه و سوپای ئهمهریكا وایكردووه له ئۆپهراسیۆنهكاندا زیان به ئامانجه مهدهنییهكان نهگات

ههولێر-KDP.info-(سهرۆك بارزانی) پێشوازی له شاندێكی ئهمهریكا كرد و لە دیدارەكەدا ئاستی باڵای هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریكا بەرز نرخێندرا كە بووەتە هۆی سەركەوتنی ئۆپهراسیۆنە هاوبەشەكان كە بە هیچ شێوەیەكیش زیان بە ئامانجە مەدەنییەكان نەگەییشتووە.
ڕۆژی سێشەممە 15ـی 9ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی باڵای وەزارەتی دەرەوە و سوپای ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوون لە بڕێت مەكگرگ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ و جەنەڕاڵ جەمێس تێڕی ڕێكخەری هێزە تایبەتییەكانی سوپای ئەمەریكا و جەنەڕاڵ تۆنی تۆماس فەرماندەی هێزە تایبەتییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكار و ئەفسەری وەزارەتی دەرەوە و سوپای ئەمەریكا.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق و ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی ئازادكردنی مووسڵ و چۆنییەتی شكستپێهێنانی تیرۆریستان و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان تاوتوێ كرا. هەروەها ئاستی باڵای هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریكا بەرز نرخێندرا كە بووەتە هۆی سەركەوتنی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكان كە بە هیچ شێوەیەكیش زیان بە ئامانجە مەدەنییەكان نەگەییشتووە.
لەم دیدارەدا شاندی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە و سوپای ئەمەریكا پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و یارمەتیدان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاییندەی سووریا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.




