ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆخە نوێیە دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆ دەبێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت کە لە بەرانبەر هەرێمی کوردستان دەریکردوون.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆخە نوێیە دەکرێت کە دوای بڕیارەکانی دوێنێ سێشەممەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتووەتە پێشەوە.




