سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای وەرزش و لاوانی بەحرەین دەکات

ھەولێر-KDP. info- لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای وەرزش و لاوانی بەحرەین، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیمەن بن تەوفیق ئەلموئەییەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوانی شانشینی بەحرەین کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای وەرزش و لاوانی بەحرەین، خۆشحالی خۆی بە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.




