٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان: زمانی زەبر و هێز ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و مەترسیی خۆی بەرانبەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دژی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن نەک زمانی زەبر و هێز.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان

لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌دژی هه‌رێمی كوردستان جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌. ده‌ستووری عێراق به‌ ڕوونی، شێواز و ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان كردووه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ كێشه‌و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاساو ڕێزگرتن له‌ گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه‌كان بێت نه‌ك زمانی زه‌بر و هێز كه‌ خزمه‌ت به‌ هیچ لایه‌نێك ناكات و ئارامی و سه‌قامگیری عێراقیش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

داوا له‌ حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ستووریی بۆ‌ كێشه‌و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر هه‌وڵ و ڕێكارێكی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستووری و یاساییدا دادپه‌روه‌ریی به‌دی ناهێنێت و زه‌ره‌ر و زیانیش به‌ گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.

دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار