كۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا ئهركه نوێیهكهیانی به سهرۆك بارزانی راگهیاند

ههولێر-KDP.info- كۆنسووڵی نوێی ئهڵمانیا له ههولێر دهڵێت، لەمەودوا لەگەڵ دۆستانی دیکەیان لە ئەورووپا، ئەرکێکی دیکەیان یهكخستنی هەوڵەکانیانه تا هاوکار بن بۆ گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان، کە لەم ناوچەیەدا نموونەیەکی گەشی سەقامگیرییە، هەروا سەقامگیر بێت و ئاسۆیەکی ڕوون و گەش لە پێشکەوتن و سەقامگیریی زیاتری ئابوورییش بەخۆیەوە ببینێت. جەختیشی کردەوە کە، گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا ئێستا و پاشهڕۆژیش، هەر پشتیوانی گەلی کوردستان دەبن و هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستان دەخوازن.
ئهم قسانهی (مارک ئایشهۆڕن) كۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیالهو دیدارهدا بوو كه، ئهمڕۆ شەممە 12ـی9ـی 2015 لە سەڵاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێی كرد.
لە دیدارەكەدا كۆنسووڵی نوێی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و زۆر سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدار و بە شانازییەکی گەورەی وەسف کرد. هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی نوێی وەک کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە کوردستان ڕاگەیاند و، ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەیشی پێشان دا کە لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێبدەن.
کۆنسووڵی نوێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەوان دەخوازن نەک هەر لەبواری هاوکاریی سەربازی، بەڵکوو لە هەموو بوارەکانی دیکەدا و بەتایبەتییش پەرەپێدانی ئابووری، هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن. ئەوەیشی ڕاگەیاند کە ئەڵمانیا دەزانێت کە باری هەرەقورسی شەڕی داعش لەسەر شانی پێشمەرگەیە، بۆیە زۆر مەبەستیانە زیاتر هاوکاریی پێشمەرگە بکەن. پیرۆزباییشی لە (سەرۆک بارزانی) و پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە میحوەری باشووری کەرکووک وەدەستیان هێناوە.
کۆنسووڵی ئەڵمانیا هاوكات سوپاسی پێشمەرگەی کوردستان كرد لهوهی کە توانیویانە مەترسیی داعش کەم بکەنەوە و بیوەستێنن؛ گوتیشی، لەمەودوایش لەگەڵ دۆستانی دیکەمان لە ئەورووپا، ئەرکێکی دیکەمان دەبێت کە هەوڵەکانمان یەک بخەین و هاوکار بین بۆ گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان، کە لەم ناوچەیەدا نموونەیەکی گەشی سەقامگیرییە، هەروا سەقامگیر بێت و ئاسۆیەکی ڕوون و گەش لە پێشکەوتن و سەقامگیریی زیاتری ئابوورییش بەخۆیەوە ببینێت. جەختیشی کردەوە کە گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا ئێستا و داهاتوویش، هەر پشتیوانی گەلی کوردستان دەبن و هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستان دەخوازن.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) وێڕای بەخێرهێنانی کۆنسووڵی نوێی ئەڵمانیا، پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیەی لە (مارک ئایشهۆڕن) کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
(سەرۆک بارزانی) پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد و، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا پێشان دا.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیایشی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا هاوكاریی كاریگەریان پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە. داوایشی كرد پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا فراوانتر بكرێت و دەستخۆشیی لەو هەوڵانە کرد کە بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووریی خستوویانەتە بەرنامەی کاری خۆیان.




