مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەید محەممەد سەید ئەحمەد تاوەگۆزی دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید محەممەد سەید ئەحمەد تاوەگۆزی)
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان ئەفسەری خانەنشین، هەڤاڵ (سەید محەممەد سەید ئەحمەد تاوەگۆزی)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی ئەم هەڤاڵەمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




