٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

هۆشیار زێباری و عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێز هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، کە شاندێکی ناوەند یاوەری بوون، لە شاری بەغدا سەردانی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقیان کرد.

لە دیدارەکەدا، کە لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچوو، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە دۆخی گشتیی سیاسی لە عێراق، پێشهاتە هەرێمایەتییەکان و ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە گەڕانەوە بۆ دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی شەراکەت، هاوسەنگی و سازان، چوارچێوەیەکی ئەرێنی و بنیاتنەرە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان، کار دەکات بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و پاراستن و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیستەمی فیدراڵی.

لە کۆتاییدا، هەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆی هێمنانە و هەماهەنگی نێوان هێز و کەسایەتییە سیاسییەکان، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی کەشی سەقامگیری و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و گەلەکەی.