٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ئامادەی سێیەم رۆژی لووتکەی جیهانیی لاوانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمرۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ئامادەی سێیەم رۆژی لووتکەی جیهانیی لاوان دەبێت.

لە کۆتا رۆژی لووتکەی جیهانیی لاوان، چوار یاداشتنامەی لێکگەیشتن لەگەڵ هاوبەشانی نێودەوڵەتی واژۆ دەکرێن، کە دەرگای نوێ بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لە رێگەی پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی گەنجان، راهێنان، بەهێزکردنی توانا و پڕۆگرامی هاوبەشەوە، بۆ ئەوەی سێ رۆژەکەی هەولێر ببێتە هەوێنی هاوکارییەکی درێژخایەن.

هەر لە رۆژی سێیەمدا، بە وردی تیشک دەخرێتە سەر پڕۆژەکانی دەستپێشخەریی "10 گرفت 10 چارەسەر" و گەنجە بەشداربووەکان دەناسێنرێن.

ئارین مەسرور بارزانی، دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، لە پەیامێکدا بۆ لووتکەکە رایگەیاندووە، "کوردستان دەرگاکانی بە رووی لاوانی جیهاندا دەکاتەوە، نەک تەنیا وەک میوان، بەڵکوو وەک هاوبەش لە نەخشاندنی داهاتوودا".

هەواڵی پەیوەندیدار