وتاری سبەی لە سەرجەم مزگەوتەکانی کوردستان تایبەت دەبێت بە پاراستنی نیشتمان و یەکڕیزی

هەولێر-KDP.info- بۆ ئەم هەینییە لە تەواوی مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان، باسی بابەتی نیشتمانی دەكرێت و پاراستنی وڵات لە وتارەكان بۆ هاووڵاتییان لە ڕووی ئاینییەوە شی دەكرێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە گوتاری ئەم هەینییە باسی بابەتێكی تایبەت دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، بۆردی وتاردان بابەتی بەهای نیشتمانی و پاراستنی ئاسایشی كوردستان و هێزمان لە یەكڕیزیدایە دیاری كردووە، مامۆستایانی ئاینی بۆ هاووڵاتییان شیی دەكەنەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دژی بڕیارەكانی عەلی زەیدی، خۆپێشاندانە و هاووڵاتییان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ڕامیار جەواد




