٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

هۆشیار زێباری سەردانی فالح فەیازی کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بەغدا سەردانی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیازی کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، پێشهاتەکانی ناوچەکە، و ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرا. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هۆشیار زێباری جەختی لە ناوەڕۆکی پەیامەکەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کردەوە، و دووپاتی کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان پێویستی بە گەڕانەوە بۆ دەستوور، و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان هەیە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە ڕەخساندنی کەشێکی ئەرێنی، و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.