٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر لەبارەی خۆپیشاندانەکەی سبەیەوە بۆ KDP.info دەدوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سبەی گەورەترین خۆپیشاندان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر داوا نادەستوورییەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی، بە ئامادەبوونی هەموو چین و توێژە جیاوازەکان لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاک و نیشتمانمان، سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠ لە نزیک قەڵات لە باغی شار گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر زیاتر ڕوونی کردەوە و گوتی، بڕیاری ئەم گردبوونەوەیەش دوای ئەوە هات کە داواکاریەک لەلایەن نوێنەرانی چین و توێژەکان پێشکەشکرابوو بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆپیشاندان بۆ گردبوونەوە لە دژی پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانی هەرێم.

لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ KDP.info، ئومێد خۆشناو تیشکیی خسته سەر ئاماددەکارییەکان و ڕایگەیاند، جگە لە مۆڵەت، لەلایەن لیژنەی ئەمنیش ئامادەکاری تەواو کراوە. هیوادارین جەماوەر و خەڵکی کوردستان، سەرجەم هێزە سیاسیەکان و پێکهاتەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشداری فراوان و کارایان هەبێت و پەیامی کۆدەنگی و یەکڕیزی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان بگەیەنن.

ئەژین غەفار

هەواڵی پەیوەندیدار