بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە لقی دوو کرد

ھەولێر-KDP. info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و تەواوی ڕەهەندەکانی بارودۆخی ئێستای بە وردی بۆ هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە خستە ڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای لقی دوو، بە سەرپەرشتیی بەڕێز (پشتیوان سادق)، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتیمان، و بە ئامادەبوونی بەڕێزان؛ چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دوو، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و تەواوی ڕەهەندەکانی بارودۆخی ئێستای بە وردی بۆ هەڤاڵانی بەشداربوو خستە ڕوو.





