بەڕێز هۆشیار زێباری سەردانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی کرد

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٦، بەڕێز هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بە یاوەریی وەفدێکی ناوەند، لە بەغدا سەردانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سیاسیی وڵات، پێشهاتەکانی ناوچەکە، و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا.
وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە ناوەڕۆکی پەیامەکەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کردەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە پابەندبوون بە دەستوور و بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان باشترین چوارچێوەن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان، کارکردن بۆ بەهێزکردنی متمانەی دوولایەنە، و پاراستن و سەقامگیری و بەردەوامیی بنەماکانی سیستمە فیدراڵییەکەیە.
لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی دیالۆگی بنیاتنەر و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە یەکلاکردنەوەی پرسە هاوبەشەکان و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەل بگەیەنێت.





