٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، کە وەفدێکی ناوەند یاوەری بوون، لە بەغدا سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، هادی عامری کرد.

دیدارەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی عێراق و ناوچەکە، و خستنەڕووی ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. لە میانی گفتوگۆکاندا، وەفدی پارتی دیدگا و ئاراستەکانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانیی سەبارەت بە قۆناغی ئێستا گواستەوە، و جەختی کردەوە کە گەڕانەوە بۆ زمانی عەقڵ و دەستوور و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان باشترین ڕێگەیە بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکان و یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامیی هەماهەنگی و دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا، زامنی سەرەکییە بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیستمە فیدراڵییەکە و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی سەرجەم عێراقییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار