کاتژمێر ١٠:٠٠ خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست پێ دەکات

دهۆک-KDP.info- لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان دژ بە بڕیارەکانی بەغدا بەڕێوەدەچێت
لە درێژەی کاردانەوە جەماوەرییەکان دژ بە بڕیار و ڕێکارەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری لە لایەن چین و توێژەکانەوە ڕێکدەخرێن.
بەپێی کارنامەی ڕاگەیەندراو، شوێن و کاتی خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکان بەم شێوەیە دەبن:
شاری دهۆک: کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، قوتابیان و لاوان لە بەردەم دەروازەی سەرەکیی زانکۆی دهۆک کۆدەبنەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، گردبوونەوەی بەرفراوانی لاوان و قوتابیان لە نێو (پارکی شەهیدان) بەڕێوەدەچێت.
قەزای ئاکرێ: کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی لە تراڤیکی قەڵاتەوە بەرەو گۆڕەپانی (کانی مام کروک) دەستپێدەکات.
ناحیەی دێرەلووک: کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ، لە سەنتەری شارەدێی دێرەلووک، قوتابیان، لاوان و کەسایەتییە دیارەکانی دەڤەرەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.
ئەم جووڵە جەماوەرییانە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە بڕیارە تاکلایەنەکانی بەغدا، هاوکات دووپاتکردنەوەی پشتیوانییە بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان.




