٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو خالید عەبدولکەریم باوەیس دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی (خالید عەبدولکەریم باوەیس)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵبات و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکات و هاوخەمیی خۆی دەردەبڕێت، ئەمەش دەقەکەیەتی:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (خالید عەبدولکەریم باوەیس)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خالید عەبدولکەریم باوەیس)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار