مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی (سۆرکان مەلا عومەر شێرۆکی) دهكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو سۆرکان مەلا عومەر شێرۆکی...
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشە مەزنەکەی ئەیلوول و گوڵان و، دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، هەڤاڵ عالی مەلا عومەر ناسراو بە 'سۆرکان مەلا عومەر شێرۆکی'ـمان پێ گەیشت. خوالێخۆشبوو پێشمەرگە و، تێکۆشەرێکی قارەمانی گەلەکەمان بوو و، بە درێژایی هەردوو شۆڕشە مەزنەکەی ئەیلوول و گوڵان و، دوای ڕاپەڕینیش لە سەنگەری بەرگریکردن لە گەل و وڵاتەکەماندا بوو، چەند جارێکیش بە سەختی بریندار بوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و، سەرجەم خزم و کەسوکار و، هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین؛ هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی ئەم هەڤاڵەمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و، دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




