مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم خەلیل دەلۆ کرد

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم خەلیل دەلۆ
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی گەرمیان، هەڤاڵ ئیبراهیم خەلیل دەلۆ - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ ئیبراهیم بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




