٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد ئیسماعیل نانەکەلی کرد

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێز کاک ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی

خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد ئیسماعیل نانەکەلی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، ئەندازیار محەمەد ئیسماعیل نانەکەلی - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک محەمەد بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
  انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک      

هەواڵی پەیوەندیدار