سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی دایكی سێ برا شه‌هیده قاره‌مانه‌كه‌ی شه‌ڕی ئازادكردنی زومماری كرد

سۆران-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می، سه‌ردانی دایك و خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌و سێ برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه( ئه‌حمه‌د عوسمان یووسف، نه‌جات عوسمان یووسف و مه‌ولوود عوسمان یووسف)ـی كرد، كه له 25/10/2014 ـدا به‌یه‌كه و له‌یه‌ك شوێندا له شه‌ڕی به‌رگری له سه‌روه‌ریی خاك و شه‌ره‌فی گه‌لی كورد له زوممار شه‌هید بوون.
له‌م سه‌ردانه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی به دایك و خانه‌واده‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه راگه‌یاند و گوتی، "من ده‌مویست رۆژی یه‌كه‌م بێمه حزورت، به‌ڵام بۆ من زه‌حمه‌ت بوو به‌رگه‌ی ئێش‌وئازاری ئێوه بگرم و ئێوه ببینم. پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه له‌خۆم‌ڕا دیت، كه بێمه خزمه‌تت، هیوادارم ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ببنه سه‌به‌بی ساڕێژكردنه‌وه‌ی ئێشوئازاره‌كانتان. هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێستا له سه‌نگه‌رن و ئه‌وه‌ی شه‌هید بووه كوڕی تۆن و تۆ دایكی هه‌موویانی. ئێمه به ئێوه سه‌ربڵندین. له‌بری چوونم بۆ لای هه‌موو دایكی شه‌هیدان، هاتوومه‌ته لای تۆ تا له‌رێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو دایكی شه‌هیدان بكه‌م و په‌نا به‌خوا له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا به خزمه‌ت هه‌موو دایكی شه‌هیدان ده‌گه‌م."
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "هه‌ر سێ كوڕه شه‌هیده‌كه‌ت سه‌روه‌ری و شه‌ره‌فێكی مه‌زنیان تۆماركرد و له‌پێناو شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خت كرد و بوونه سیمبوڵ و بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێننه‌وه."
(سه‌رۆك بارزانی) ئه‌وه‌شی بۆ دایكی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه باس كرد، كه "سوپاس بۆ خوا شه‌هیده‌كانمان خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و له سایه‌ی خوێنی پاكیانه‌وه سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌دی‌هاتووه و دوژمن تووشی شكستی گه‌وره هاتووه و ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ویژدانی هه‌بێت و نیشتمانپه‌روه‌ر بێت، باش ده‌زانێ، كه خوێنی ئه‌وان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه."
هه‌روه‌ها (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌وه‌یشی بەو دایکەی سێ شەهیدە راگه‌یاند، "بۆ هه‌موومان جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه، كه گه‌لی كورد ئه‌و شێره‌ژنانه‌ی هه‌یه و رۆڵه‌ی قاره‌مان و گیان له‌سه‌رده‌ستی په‌روه‌رده كردووه."
له‌م سه‌ردانه‌دا خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌م سێ شه‌هیده قاره‌مانه سوپاسی (سه‌رۆك بارزانی)ـیان كرد و رایانگه‌یاند، به شه‌هیده‌كانمان سه‌ربه‌رزین و شه‌هیدانمان له‌رێی خاك و پاراستنی كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌خت كردووه، هاتنی جه‌نابتان له خه‌م و ئازارمانی كه‌م كرده‌وه.





