٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنەکان لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆککۆماری عێراق(فواد مەعسووم)، بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنانەی کە بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) بەدەست‌هاتوون، پیرۆزباییی ئاراستە دەکات و، ڕایشیدەگەیەنێ، بە ئومێدی رزگارکردنی شەنگال‌ و ناوچەکانی دیکەی داگیرکراویش لە ماوەیەکی زوودا. هیواخوازیشە "جەژنی برا ئێزدی‌، مەسیحی، جەژنەکانی مەولوود، سەری ساڵ‌ و سەرکەوتنە مەیدانییەکان، پێکەوە ببنە جەژنێکی سەرتاسەری بۆ گەلەکەمان."

دەقی پەیامی سەرۆککۆماری عێراق:

جەنابی کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سڵاوێکی گەرم،
بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی بە دەستتان هێناوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم، بە ئومێدی رزگارکردنی شەنگال‌ و ناوچەکانی دیکەی داگیرکراویش لە ماوەیەکی زوودا.
هیواخوازم جەژنی برا ئێزدی‌ و مەسیحی ‌و جەژنەکانی مەولوود و سەری ساڵ‌ و سەرکەوتنە مەیدانییەکان، پێکەوە ببنە جەژنێکی سەرتاسەری بۆ گەلەکەمان.
وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوەی بەرێز و تێکڕای سەرکردە و فەرماندەکان، دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانە گیان لەسەردەستەکانیش دەکەم کە دلێرانە خەبات بۆ ئازادی ‌و رزگاریی وڵات دەکەن.
نەمری‌ و سەروەری بۆ شەهیدە قارەمانەکان

فوئاد مەعسوم
سەرۆککۆماری عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار