٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان ماچ دەكەم

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) ڕایدەگەیەنێ، "لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزبایییە لەوان دەكەین." ڕیشیدەگەیەنێ "گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان."

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدیان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزبایییە لەوان دەكەین.
دەستپێكردنی ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان و گەییشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ـی 12ـی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێك بۆیان بڕەخسێت كینی خۆیان بەرانبەر كورد و كوردستان دەربكەن، لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن و ئەبێ تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان.
هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان.
هەزارن سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی هەمیشە زیندوو. دوعای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەكان و دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان ماچ دەكەم كە من دەزانم چ قارەمانییەكی مەزنیان تۆمار كردووە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 12ـی 2014
 

هەواڵی پەیوەندیدار