٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا ژەنەڕاڵ (لۆید ئۆستن) و شاندێكی یاوەریدا کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی 12ـی 2014 لە شاری هەولێر، سەرۆكی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا ژەنەڕاڵ (لۆید ئۆستن) و شاندێكی یاوەری كرد. دواتر كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەردوولا بەڕێوە چوو.
 

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا ژەنەڕاڵ (لۆید ئۆستن)، یەكەم جاری نییە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە 28-ی 10-ی 2014، سەردانی هەرێمی كرد و لەلایەن (سەرۆك بارزانی) پێشوازی لێ كرا.

ئەو كات، ژەنەڕاڵ (لۆید ئۆستن)، پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنانەی لە (سەرۆك بارزانی) كرد كە هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) لە بەرەكانی شەڕ بە دەستیان هێناوە و سەرەخۆشیشی لە كەسوكار و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە كرد كە لەم شەڕانەدا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوون، لەو دیدارەی پێشوویاندا (لۆید ئۆستن) رایگەیاند كە، لەسەر ئەرزی واقعدا پێشمەرگە توانی ئوستوورەی داعش تێكبشكێنێ.

 

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا جەختی لەوەیش كردەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ هەر ئۆپەڕاسیۆنێك و لە هەر بەرەیەك كە پێشمەرگە نیازی پێشڕەوی هەبێت ئامادەییە بەردەوام بێت لە پاڵپشتیی ئاسمانیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

ژەنەڕاڵ (لۆید ئۆستن) سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ ئەو یارمەتی و هاوكارییه سەربازییانەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبانێی ڕەوانە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار