بروسكەی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیزەوە، بروسکەیەکی هاوخەمی ئاراستەی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێ ڕاگەیاند.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆك بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیزی ئامۆزاتانمان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیز بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبر و دڵنەوایی بە ئێوە و گشت لایەک ببەخشێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مسعود بارزانی
27ـی تشرینی دووەمی 2026
