٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی و داوودئۆغڵۆ لە كۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە سەعات 10-ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (سەرۆك بارزانی)، پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ) كرد و تا ئێستایش لە كۆبوونەوەدان.


(سەرۆك بارزانی)، سەعات 10-ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی توریكا (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ)، كرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دۆسێكانی نەوت و پێوەندی نێوان هەرێم و توركیا، لەگەڵ دۆسێی تیرۆریستانی داعش، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی نێوان (سەرۆك بارزانی) و (ئۆغڵۆ)-یە.

وەهایش بڕیارە پاش کەمێکی دی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ سەرۆک و سەرۆکوەزتاەنی تورکای ساز بدرێت و تێیدا ئامانجی و سەردان و کۆبوونەوەکەیان بخەنە ڕوو.
جێی ئاماژەیە، سەعات  1:50 خولەكی دوێنێ شەو، (ئۆغڵۆ) گەییشتە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە لایەن سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، جێگرەكەی و وەزیری پێشمەرگە پێشوازیی لێ كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار