سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی سێوسینانی کرد

قەرەداخ-KDP.info- ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له میحوه‌ری گه‌رمیان- خانه‌قین، سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی گوندی سێوسینانی لە ناوچەی قەرەداخ كرد و، له لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كه‌وه پێشوازی لێ كرا.
هەر لەم سەردانەدا (سەرۆك بارزانی) لە گۆڕستانی شەهیدانی سێوسینان ئامادە بوو و بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی ئەم شەهیدانە، سووڕەتی فاتیحەی خوێندەوە.
گوندی سێوسینان له شاڵاوی ئه‌نفال له ساڵی 1988دا له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و، به‌هۆیه‌وه 68 هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌م گونده شه‌هید بوون.




