٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەردانی میحوەری گەرمەسێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-  KDP.info-سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی)، سەردانی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لەو میحوەرە کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ 11/11/2014 سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، سەردانی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد. پەیامنێرمان پێی راگەیاندین کە (بارزانی) گەییشتە خانەقین و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لەو میحوەرە کۆ بووەتەوە. وەزیری پێشمەرگە(مستەفا سەید قادر)، یاوەریی (سەرۆک بارزانی)یە لەو سەردانەیدا.

لەوەتەی جەنگی دژ بە داعش بەرپا بووە و هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی وکردستان دەستی پێ کردووە، (سەرۆک بارزانی) بەردەوام سەردانی میحوەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکاندا کۆ بووەتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار