كۆنسووڵی پێشووی میسر: هەرێم، هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بووه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا

هەولێر-KDP.info- له دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، كۆنسووڵی پێشووی میسر سوپاسی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ئاراسته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) و هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بوونه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هیوایشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بن و بگاته ئاستێكی به‌رزتر.
ئه‌مڕۆ یەكشەممە له سه‌ڵاحه‌ددین، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) پێشوازی له كۆنسووڵی پێشووی وڵاتی میسر له هه‌رێمی كوردستان(سلێمان عوسمان) كرد كه بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له كوردستان و ماڵئاوایی سه‌ردانی (سه‌رۆك بارزانی) كردبوو.
له دیدارێكدا كۆنسووڵی پێشووی میسر سوپاسی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ئاراسته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) و هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بوونه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هیوایشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بن و بگاته ئاستێكی به‌رزتر.
(سه‌رۆك بارزانی) وێڕای به‌خێرهێنانی كۆنسووڵی پێشووی میسر لە هەولێر، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی میسر. هەروەها (سه‌رۆك بارزانی) هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆنسووڵی پێشووی میسر له هه‌رێمی كوردستان خواست لە ئەرك و كارەكانی داهاتوویدا.




